Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 08:51

دوای 37 ساڵ له‌وونبوونی لافاو رووفاتی سه‌ربازێک ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ عێراق

له‌جه‌نگی نێوان عێراق - ئێران وون ببوو
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی پارێزگای میسان له‌ باشووری عێراق ده‌ڵێن: رووفاتی سه‌ربازێكیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ساڵی هه‌شتاكان له‌ماوه‌ی جه‌نگی نێوان عێراق -ئێران وون ببوو.

 ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ دۆزینه‌وه‌ی روفاته‌كه‌ ئه‌وكاته‌ بووه‌ كه‌ لافاوێكی به‌هێز له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و نێو خاكی عێراق هاتووه‌ و رووفاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه‌و له‌ نزیك شاری موشه‌رح له‌ پارێزگای میسان جێگیربووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رپرسێكی خۆجێی پارێزگای میسان به‌ میدیای عێراقی راگه‌یاندووه‌: رووفاتی عه‌بدولئه‌میر حاجی جه‌بار جادری،سه‌ربازی پێشووی سوپا له‌گه‌ڵ لافاو هاتۆته‌وه‌ عێراق و ناسراوه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و سه‌بازه‌ له‌ ساڵی 1982 له‌میانه‌ی جه‌نگی نێوان عێراق - ئێران وون ببوو.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.