هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتحى سه‌ربه خه‌شدى شه‌عبی، رایگه‌یاند، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قبوڵ ناکەین هێزى بێگانه بنکەى ئاسمانی و باره‌گاى لە ناو خاکی عێراقدا هەبێت.
هادی عامری، لە وتارێکدا لە رێورەسمی شەهیدانی حەشدی شەعبی رایگەیاند" بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ناو خاکی عێراق لە ساڵی 2011ەوە لەلایەن پەرلەمانەوە دەرچووە و پێویست بە دووبارە دەرکردنەوەی ناکات، بۆیه ڕه‌تى ده‌كه‌ینه‌وه هیچ هێزێكى بیانى له ناو خاكى عێراقدا بوونى هه‌بێت.
ناوبراو ستایشى رۆلى سوپاى ئێران كرد له رووبه‌رووبوونه‌وه‌ى داعش له عێراق و وتى" له‌گه‌ل ده‌ستپێكى شه‌ڕى داعشدا، سووپاى ئێران به تانك و چه‌كه‌وه به هاناى عێراقیه‌كان هات و هه‌موو جوره هاوكاریه‌كى پێشكه‌ش به هێزه‌كانى عێراق كرد، كه‌چى دواتر هێزى هاوپه‌یمانى نێوده‌له‌تى هاته پێش كاتێك شه‌ره‌كه ته‌شه‌نه‌ى كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.