دواى ئه‌وه‌ى ئێوارەی دوێنێ سێشەممە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، كه بە فەرمی داوەتنامەیەكی ئاراستەی پاپا فرا‌نسیسی فاتیكان و شێخى ئه‌زهه‌ر كردووە، بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكه‌ن.
هه‌ربۆیه ئەمڕۆ چوارشەممە 24-4-2019، نوێنەرى عادل عەبدولمەهدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی میسری کردووەو بانگهێشتنامەكهى داوەتە شێخ ئەحمەد تەییب، شێخی ئەزهەر، به‌لام شێخی ئەزهەر رایگەیاندووە، کە بانگهێشتەکە قبوڵ دەکات و لە نزیکترین دەرفەتدا، سەردانی عێراق دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.