دەزگای دژە تیرۆری عێراق رایدهگهینێت، كە تیرۆریستێكی مهترسیدریان بە ناوی (نیهاد ئەحمەد عەبدولسەلام كورەوی) لە زنجیرە چیای حەمرین كوشتووە، كه خەڵكی شارەدێی گوڵاڵەی سەر بە خانەقینەو دەستی لە چەندین كردەوەی تیرۆریستیدا هەبووە.
دهزگاكهى راشیگهیاندووه، كه تیرۆریستە كوژراوەكە بەرپرسی ئاسایشی گشتیی بەناو ویلایەتی دیالەى داعش بووە، هەروەها بەرپرسی پلاندانانی كردەوە تیرۆریستییەكان بووە لە چوارچێوەی پارێزگاكانی دیالە و كەركووك و چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە خانەقین و گوڵاڵە و قەرەتەپە ئەنجام داوه، هەروەها بەرپرسی رفاندنی هاووڵاتییان بووە لە رێگای نێوان كەركووك-بەغدا و دوای چاودێریكردنی وردی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كوژراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.