Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:54

لافاو زیانی به‌ یه‌ک ملیۆن و 200 هه‌زار تۆن به‌رهه‌می گه‌نمی ئێران گه‌یاندووه‌

بۆ قه‌ره‌بووی زیانه‌كان چاندنی گه‌نم به‌شێوه‌ی دێمه‌كار گرنگیی و په‌ره‌ی زیاتری پێده‌درێت
کوردستان TV
100%

به‌ وته‌ی عه‌لی ئیبراهیمی ئه‌ندامی كۆمیسیۆنی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی ئێران، لافاوه‌كانی ئه‌مساڵ له‌م وڵاته‌ بووه‌ته‌ هۆی زیانێكی قورس بۆسه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ و له‌م میانه‌یه‌ش ملیۆنێك و 200 هه‌زار تۆن گه‌نمی جوتیارانی وڵاته‌كه‌ زیانی پێگه‌یشتووه‌ و له‌ناو چووه‌.

ئه‌ندامه‌كه‌ی كۆمیسیۆنی كشتوكاڵی په‌رله‌مانی ئێران سه‌باره‌ت به‌ رێگری له‌ كه‌میی گه‌نم له‌م وڵاته‌دا وتی: بۆ قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مه‌، چاندنی گه‌نم به‌شێوه‌ی دێمه‌كار گرنگیی و په‌ره‌ی زیاتری پێده‌درێت.

ناوبراو ئه‌وه‌شی وت كه‌: سه‌رباری ئه‌وه‌ی لافاو زیانی به‌ كێڵگه‌كانی برنجیش گه‌یاندووه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئێران له‌گه‌ڵ كه‌میی برنج به‌ره‌وڕوو نابێت، به‌ڵام به‌ هۆی ئه‌و زیانه‌ زۆره‌ی به‌ باخه‌كانی میوه‌ گه‌یشتووه‌، به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌مساڵ چه‌ندین به‌رهه‌می میوه‌ له‌ناوخۆی وڵاته‌كه‌ كه‌م ده‌بێت.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ زه‌مانه‌

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.