Erbil 12°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 16:10

ڕۆژئاوای مووسڵ لە مەترسیدایە و سەرۆک وەزیرانیش ئاگادار کرایەوە

خەڵكی گوندەكانی ڕۆژئاوای مووسڵ دەستیان بە كۆچ كردن كردووە
ڕۆژئاوای مووسڵ لە مەترسیدایە و سەرۆك وەزیرانیش ئاگادار كرایەوە
کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێكی ئاڕاستەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كرد و هۆشداری پێداوە، لە مەترسی تێكچوونی بارودۆخی ئەمنی شاری موسڵ و  جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش لە ڕۆژئاوای پارێزگاكە، كە تا ئێستا لە ناوچەكە بوونیان ماوە.

ئەحمەد مەدلوول جەربا پەرلەمانتاری عێراق و نوێنەری مووسڵ لە ڕاگەیەنراوێكدا داوای لە  فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیران كردووە ، كەبەهۆی تێكچوونی بارو دۆخی ناوچەكانی ڕۆژئاوای نەینەوا گەڕانەوەی پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و ئەنجامدانی تاوانی گەورە بەرانبەر بە خەڵكی ناوچەكە و گوندنشینان بە تایبەت لە ناوچەكانی دەوروبەری شارۆكەی بەعاجی ڕۆژئاوای شاری مووسڵ چارەسەرێك بۆ ناوچەكە بدۆزنەوە .

روونیشیكردەوە  كە لە ئەنجامی بەردەوامی تاوانەكان و نەگرتنەبەری هیچ ڕێوشوێنێك لەلایەن هێزەكانی عێراق و پەراوێزخستنی ئەو ناوچەیە، بۆیە خەڵكی گوندەكانی دەوروبەری بەعاج و ڕۆژئاوای مووسڵ بە گشتی دەستیان بە كۆچ كردن كردووە   و هیچ هێزێكی سەر بە وەزارەتی بەرگری لە شارۆچكەی بەعاج و شارەدێی تەل عەبتە و شارۆكەی حەزەر بوونی نییە، مەترسی دووبارەبوونەوەی كەوتنی ناوچەكان بە دوور نییە.

 

 

سوهێل تاهیر ...... كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.