حەشدی شەعبی وەڵامی كونسوڵخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەبارهى هەواڵی خەرج كردنى یەك ملیار دۆلار ساڵانە لەلایەن ئێرانەوە بۆ گروپەكانی نوجەبا و حیزبوڵا دهداتهوه.
لهم بارهوه هاشم موسەوی وتەبێژی میلیشیاكانی نوجەبا لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ووتی" گروپەكانی سهربه حەشدی شەعبی هیچ یارمەتیەك لە ئێرانەوە وەرناگرن و ئەمریكا دەیەوێت ناوبانگی حەشدی شەعبی لەكەدار بكات.
وتەبێژی میلیشیاكانی نوجەبا وتیشی" بەداخەوە هەندێك سیاسی عێراقی بونەتە وتەبێژی باڵیوزخانەی ئەمریكا بۆ هێرش كردنە سەر حەشدی شەعبیی و سوپای پاسدارانی ئێران.
دوێنێ شەممە جوی هود باڵیوزی ئەمریكا لە عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگهیاند" ئەگەر ئێران و گروپەكانی نزیكى لە عێراق كاردانەوەیان هەبێت ئەوا ئەمریكا زۆر بەتوندی وەڵامیان دەداتەوە.
ئاشكراشی كردبوو كه ساڵانە ئێران بڕی یەك ملیار دۆلار بۆ گروپەكانی نوجەبا و حیزبوڵا لەنێو حەشدی شەعبی خەرج دەكات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.