دادگایەکی عێراقى سزای لە سێدارەدانی بۆ چوار کەسی سەربە داعش دهركرد، كه تاوانی تێروریستییان لە عێراق ئەنجامداوە.
ئەو چوار داعشه، کە هێزهكانى عێراقی بەدوایاندا دەگەڕان، لە لایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە تەسلیمی عێراق کراونەتهوە.
دادگایەکی عێڕاق ئەو چوار کەسەی بە تاوانبار ناسی ، چونکە تێکەڵ بە داعش بوونە و کردارەکانی تاوانکارییان ئەنجامداوە و بە مەبەستی تێكدانى ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق و سوریادا هێرشیان بۆ سەر مەدەنییهکان ئهنجام داوه.
سەرچاوەیەکی دادوەری ههوالهكهى پشت راست كردهوهو گوتی" ئەو چوار کەسە خەڵکی عێراقن.
لە مانگی شووباتدا، لەشکری عێراق رایگهیاند" هێزەکانی سوریای دیموکرات 280 گیراوی عێراقی و بیانییان تەسلیمی بەغدا کردبوو، كه له رێزى چهكدارانى داعش هێرشى تیرۆریستیان ئهنجام داوه له عێراق و سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.