Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:53

ئێران، سعوودیه‌ به‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی کوللـه‌ له‌ ولاته‌که‌ى تۆمه‌تبار ده‌کات

شه‌ش پارێزگای ئێران، رووبه‌ڕووی هێرشی كوللـه‌ بوونه‌ته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌رپرسێكی ئێران، سعوودیه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی كوللـه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات، كه‌ ئێستا له‌ هه‌ندێك پارێزگای سه‌ر كه‌نداو بڵاوبوونه‌وه‌ته‌وه‌.

سه‌عید موعین، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی نه‌خۆشییه‌ كشتوكاڵییه‌كان و پاراستنی رووه‌ك، به‌ ئاژانسی هه‌واڵی "فارس نیوز"ی رایگه‌یاند، سعوودیه‌ شه‌ڕانگێزانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كات و رێگه‌ی داوه‌ كوللـه‌ به‌ره‌و پارێزگاكانی ئێران بێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی له‌ناوبردنیان بدات.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، شاره‌زایه‌كی بواری كشتوكاڵ، به‌ناوی فه‌رهاد تاڵشی، به‌ رۆژنامه‌ی "كه‌یهان"ی چاپی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه‌، هێرشی كوللـه‌، ده‌ردێكی كشتوكاڵی گشتییه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ سعوودییه‌وه‌ نییه‌ و ئه‌و وڵاته‌ ناتوانێت رێگری لێبكات.

تاڵشی روونیده‌كاته‌وه‌، كوللـه‌ی بیابان، به‌ گشتی له‌ خاكی گونجاوی خۆی و باراناوی و شێدار په‌یدا ده‌بێت، وه‌كو سوودان و میسر، نه‌ك بیابانه‌كانی سعوودیه‌، به‌رپرسه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌شی به‌ "نه‌زان و نه‌خوێنده‌وار" وه‌سف ده‌كات، كه‌ سعوودیه‌ی به‌و كاره‌ تۆمه‌تبار كردووه‌.

شه‌ش پارێزگای ئێرانی، رووبه‌ڕووی هێرشی كوللـه‌ بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هێشتا پارێزگاكانی ئێران، كاریگه‌ریی لافاوه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له‌سه‌ر ماوه‌ و پێشبینی ده‌كرێت، زیانه‌كانی بگه‌نه‌ 13 ملیار تومه‌ن.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.