ئه‌مڕۆ به‌یانی ، شاعیر، و ره‌خنه‌گری ناسراوی كورد "به‌كر پشده‌ری" له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
لقی سلێمانی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بڵاویكرده‌وه : كه كاتژمێر 6ی به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17/04/2019 شاعیر و ره‌خنه‌گر ئه‌بوبه‌كر ئه‌حمه‌د قادر ناسراو به‌كر پشده‌ری به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه له شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
شایانی باسه نووسه‌رو ره‌خنه‌گر به‌كر پشده‌ری له ساڵی 1961 له ناحیه‌ی هێرۆی سه‌ر به قه‌زای پشده‌ر له‌دایك بووه و ده‌رچووی ئاماده‌یی پیشه‌سازییه و ئه‌ندامی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد بووه.
نووسه‌ر "به‌كر پشده‌ری" خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه له بواره‌كانی هۆنراوه، نووسین و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی، وه‌چه‌ندین شیعری لیركی له‌لایه‌ن گۆرانیبێژان كراون به گۆرانی.
سه‌رچاوه/ یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد، لقی سلێمانی
داڕشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.