پەرلەمانی عێراق داوا لەحكومەت دەكات یاری پەبجی و هاوشێوەكانی قەدەغە بكرێت و دەشڵێت، یاری پەبجی هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی.
لە دانیشتنی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆیدا، پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە قەدەغەكردنی ئەو یارییە ئەلیكترۆنیانەی كە خەڵك هاندەدەن بۆ كار‌و كردەوەی توندوتیژیی وەك یارییەكانی پەبجی و فۆرتنایت و نەهەنگی شین.
به گوێره‌ی نووسراوێك كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه، لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند كه به پشتبه‌ستن به ماده‌ی (59)ی ده‌ستوور، به له‌به‌رچاوگرتنی كاریگه‌ری خراپی یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌سه‌ر ته‌ندروستی و رۆشنبیری و ئاسایشی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی و له‌نێویاندا هه‌ڕه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕه‌وشتی له‌سه‌ر منداڵان و گه‌نجان و خوێندكارانی خوێندنگه و زانكۆكان و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده‌یی و زانستی، بڕیاردرا داوا له حكومه‌ت بكرێت هه‌رشتێك په‌یوه‌ندی به‌و یارییه ئه‌لیكترۆنییانه‌وه هه‌بێت یان بازرگانی پێوه‌بكرێت قه‌ده‌غه بكات.
بەپێی نووسراوه‌كه داوا لە حكومەت دەكرێت هەموو ئەو رێكارانە بگرێتەبەر كە پەیوەندیی بە قەدەغەكردنی ئەو یارییە ئەلیكترۆنیانەوە هەیە بەتایبەتی یارییەكانی (پەبجی و فۆرتنایت و بلووەیڵ- نەهەنگی شین) و هەموو ئەو یارییانەی كە هاوشێوەن، كە كاریگەریی لەسەر ئاسایشی كۆمەڵایەتی و ئەخلاقی و پەروەردە و خوێندن هەیە لەسەر سەرجەم چینەكانی كۆمەڵگەی عێراقی.
پێشتر كوتلە شیعەكان و هەروەها چەندین پیاوی ئاینی عێراقی دژی ئەو یارییانە هاتبوونە دەنگ و داوای قەدەغەكردنیان دەكرد.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.