دکتۆر بەشیر خەلیل حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە پەیامێکدا پیرۆزبایى جەژنی چوارشەممەی سوری له ئێزیدییەکان دەکات، و دەڵێت: "بەم بۆنەیەوه بەڵێن دەدەین وەك سەرۆکایەتی پەرلەمانى عێراق کە ھەرچی زووترە کار بکەین بۆ بەدواداچوونی رفێنراوەکانیان و میکانیزمێک بدۆزینەوە بۆ گەڕانەوەیان
ئاماژه بهوهش دهكات كه کوردانی ئێزیدی لە مێژوودا چەندین جار ڕووبەڕووی نادادپهروهرى وستەم بونەتەوه. ھیوادارین ئەم بۆنەیه ببێتە ھەوێنی ئاشتی و تەبایی لە عێراقدا و ناخۆشییەکان لەگەڵ خۆیدا بەرێت".
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.