Erbil 4°C چوارشەممە 27 تشرینی دووەم 21:50

 به‌ سه‌دان ملیۆن کوللـه‌ له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر ئێران

لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ
کوردستان TV
100%

به‌رپرسانی ئێران ده‌ڵێن : ژماره‌یه‌كی زۆری ئێكجار كوللـه‌ كه‌ به‌ سه‌دان ملیۆن مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت، له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی عه‌ره‌بی به‌ره‌و ناوچه‌كانی باشووری ئێران به‌ تایبه‌تی پارێزگای هرمزكان دزه‌یان كردووه‌ .

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس له‌ رێكخراوی پارستنی رووه‌ك ده‌ڵێت: لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو هه‌وڵێكی خۆیان خستووه‌ته‌ گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی رێگا له‌و زینده‌وه‌رانه‌ بگرن و نه‌گه‌نه‌ نێو زه‌وی و بێستانه‌كانی جووتیاران.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه‌ كه‌ بارانه‌ به‌ خوڕه‌كانی هه‌فته‌كانی رابردوو كه‌ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه‌، بۆته‌ رێگرییه‌كی باش له‌به‌رده‌م دزه‌كردنی هێرشی كوللـه‌كان.

وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ری ئه‌لعالم

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.