لە یەكێك لە كۆگانی ناو شاری سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر شەكر و پاقلەمەنی خراپ و بەسەرچوودا گیرا و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە لەناوبرا.
بەپێی راپۆرتی لیژنەی كۆگاكانی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی لە كۆگایەكی كۆمپانیای نەورەسدا دەستگیراوە بەسەر بڕی (3) تۆن و نیو شەكری وردەدا و دەستبەجێ ڕەوانەی ناوچەی تانجەرۆ كراوە بۆ لەناوبردن. پێشتریش لەلایەن كۆمپانیای نەورەسەوە ئاگاداركرابوونەوە لە بوونی بڕی (2) تۆن (نۆك و نیسك و فاسۆلیا)ی بەسەرچوودا و ئەوەش لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لەناو براوە.
لیژنەی كۆگاكان یەكێكە لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت و رۆژانە و بەبەردەوامی چاودێری كۆگاكانی خواردەمەنی و شمەك و كاڵاكان دەكان و داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەكاتی بینینی هەر خۆراك یان شمەكێكی بەسەرچوو و نەشیاودا لیژنە هاوبەشەكانی لێ ئاگادار بكەنەوە.
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.