بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی عێراق رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە لە رووباری دیجلە لە شاری مووسڵ گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە ١١٧ کەس.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانیی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە تیمەکانی بەرگری شارستانیی پارێزگای نەینەوا لە چوارچێوەی بەردەوامی ھەوڵەکانیاندا بۆ گەڕان و دۆزینەوەی قوربانیانی رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، تەرمی کەسێکی دیکەیان بە ناوی ئەحمەد عەبدوڵڵا عەبدولسەتار دۆزیوەتەوە.
بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەدا گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە و گەیشتە ١١٧ کەس.
بەپێی راگەیەندراوەکە، تیمەکانی بەرگری شارستانیی پارێزگای نەینەوا لە ھەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ گەڕان و دۆزینەوەی قوربانیانی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکە.
لە لایەکی دیکەوە تیمی ژێرئاوی تورکیا، بەردەوامن لە ھەوڵەکانیان بۆ گەڕان و دۆزینەوەی ئەو کەسانەی کە لە ئەنجامی رووداوی ژێرئاوکەوتنی بەلەمەکەدا، بێ سەروشوێنن.
لە ٢١ی مانگی رابردوودا، بەلەمێک بە ٢٠٠ سەرنشینەوە لە ناوچەیەکی گەشتیاریی رووباری دیجلە لە شاری مووسڵ ژێرئاوکەوت و کە بەپێی دوایین ئامار تا ئێستا ١١٧ کەس خنکاون و ھێشتا دەیانی دیکەش بێ سەروشوێنن.
سهرچاوه - AA
دانانى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.