له‌شاری موسڵ پۆلیسێك ته‌قه‌ی له دوو چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كرد‌و حه‌شدی شه‌عبیش روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌وه بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ڵێت: گرووپێك له ئه‌ندامانی حه‌شدی شه‌عبی له‌كاتی مۆڵه‌تی فه‌رمی به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه‌و له رێگادا له چێشتخانه‌یه‌ك لایان داوه.
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: له‌نێو چێشتخانه‌كه‌دا پۆلیسێك و هاووڵاتییه‌ك ده‌بێته ده‌مه‌قاڵیان و ئه‌ندامه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، به‌ڵام پۆلیسه‌كه ته‌قه ده‌كات و دوو كارمه‌ندی حه‌شدی شه‌عبی بریندار ده‌كات.
شایانی باسه تا ئێستا چه‌ندین جار شه‌ڕ له نێوان پۆلیسی پاێزگای نهینهواو چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دروست بووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / پێگه‌ی ئابا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.