به‌رپرسی رێكخراوی پزیشكانی ئێران ده‌ڵێت تا ئێستا 76 هاوڵاتیی به‌هۆی لافاوه‌كانی ئه‌مدواییه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
هه‌ڵبه‌ت به‌رپرسی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كانی ئێران چه‌ند رۆژێك به‌ر له ئێستا وتبووی به هۆی لافاوه‌كانه‌وه 77 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌حمه‌د شوجاعی به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی پزیشكانی ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند ژماره‌ی قوربانییان تا ئێستا به هه‌ژماركردنی 5 كه‌سیش له پارێزگای خوزستان ده‌بێته 76 كه‌س.
لافاوه‌كانی ئه‌م سێ هه‌فته‌یه‌ی دوایی 24 پارێزگای ئێرانی تووشی ئاسته‌نگ و زه‌ره‌ر و زیان كردووه و كاریگه‌ریی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی سه‌دان هه‌زار هاوڵاتیی ئه‌م وڵاته.
به‌ڵام سه‌رباری هه‌موو ئه‌و لافاوانه رۆژی رابردووش فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسیی ئێران پێشبینیی كردووه كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ناوچه‌كانی باشور و باشووری رۆژئاوا و رژهه‌ڵات و باكووری رۆژهه‌ڵات بارانی به‌لێزمه ده‌یانگرێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌ڵسانی لافاو له به‌شێك له‌م ناوچانه هه‌یه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ژماره‌یه‌كی به‌رچاو بینای نیشته‌جێبوون چۆڵكراون.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / مه‌سعود
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.