عیزەت دوری لە گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا کە ئاڕاستەی میری کوەیتی کردووە بە فەرمیی داوای لێبوردنی لێدەکات لەبارەی داگیرکردنی کوەیتەوە له‌لایه‌ن عێراق.
عیزەت دوری جێگری پێشوی سەدام حسێنی لەسێدارەدراوی بڵاو کردەوە کە بە دەنگێکی نزم و لەناو ژوورێکدا داوای لێبوردن لە میری کوەیت دەکات و رووداوەکە بە کارێکی (نا ئەخڵاق)ی ناو دەبات.
بەپێی تۆمارەکە، عیزەت دوری بە شێخ سەباح ئەحمەد ئال سەباح دەڵێت: داگیركردنی كوه‌یت هه‌ڵه‌یه‌كی نائه‌خلاقی بوو، هیچ كاتێكیش كوه‌یت به‌شێك نه‌بووه له عێراق، به‌ڵكو عێراق و كوه‌یت دوو وڵاتی نیشتمانی عه‌ره‌بی بوون.
عیزەت دوری تەمەن (77) ساڵ پیاوی دووەمی سەردەمی دەسەڵاتی رژێمی بەعس بوو، چەندین پۆستی وەرگرتووە لەوانەی وەزیری کشتوکاڵ، ناوخۆ و دوا پۆستیشی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش بووه.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، رژێمی به‌عسی رووخا‌و، به‌ر له دگیركردنی كوه‌یت درووشمی ئه‌وه‌ی ده‌گوته‌وه، كه كوه‌یت 19مین پارێزگای عێراقه و له 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 1990 هێرشی ده‌ستپێكرد و له ماوه‌ی دوو رۆژدا كوێتی داگیركرد.
كوه‌یت ماوه‌ی 7 مانگ له ژێر كۆنتڕۆڵی سوپای عێراق مایه‌وه، دواتر هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له 26ی شوبات/ فێبرایه‌ری 1991، سوپای عێراقی ده‌ركرد و وڵاته‌كه‌ی ئازادكرده‌وه.
له دوای پڕۆسەی ئازادی عێراق لە ساڵی (2003)، عیزەت دوری دیارنەما، ساڵی (2006) خۆی وەک ئەمینداری گشتی حیزبی بەعسی عێراق ناساند و چەند تۆمارێکی دەنگی و ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە، دوا تۆماریشی لە (7/4/2012) و لە ساڵیادی (65) ساڵەی دامەزراندنی حزبی بەعسی عەرەبی بڵاوکردەوە.
داڕشتنه‌وه: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.