میدیاكانی سووریا بڵاویانكرده‌وه كه ده‌نگی چه‌ندان ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری شاری حه‌ما بیستراوه و چه‌ند مووشه‌كێكی ئیسڕائیلیش كه‌وتۆته خواره‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ڕژێمی سووریا گوتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسرائیل له ئاسمانی لبنانه‌وه ده‌ستیان به بۆردمان چه‌ندان بنكه‌ی سه‌ربازی سووریا له شاری مصیافی ده‌وروبه‌ری حه‌ما كرد له ئه‌نجامی ئه‌و بۆردومانه‌ش چه‌ندان باڵه‌خانه‌ی ناوچه‌كه داڕمان و سێ سه‌ربازی سووریا برینداربوون.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی سانای سووریا هێزی به‌رگری ئاسمانی ڕژێمی سووریا توانیان چه‌ند مووشه‌كێكی ئیسرائیل بخه‌نه خواره‌وه به‌ر له‌وه‌ی ئامانجه‌كانیان بپێكین، به‌ڵام به‌شێك له مووشه‌كه‌كانیش ئامانجیان پێكا و له‌و شوێنه‌ی بۆی هاوێژرابوو كه‌وتنه خواره‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئیسرائیل له دوای ده‌ست پێكردنی ململانێی ناوخۆی سووریا ده‌یان جار هێرشی مووشه‌كی كردووه‌ته سه‌ر سووریا و ئامانجی ئه‌و كاره‌یشی ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی چه‌كه بۆ میلیشیاكانی حزبوڵا له لبنان و زیادبوونی هه‌ژموونی ئێرانه له ناوچه‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.