سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری دیكه‌ی ده‌ستگیركراوی داعش له لایه‌م هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ه‌وه راده‌ستى حكومه‌تى عێراق كران.
به گوێره‌ی وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، فیرقه‌ی هه‌شته‌می سوپای عێراق، ئه‌مڕۆ زیاتر له 200 چه‌كداری ده‌ستگیركراوی داعشی وه‌رگرتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌یه‌ك له كه‌سوكار و خێزانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش راده‌ستی عێراق بكرێنه‌وه.
روونیشیكرده‌وه، دیله‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی و له‌وێشه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ به‌غدا به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا.
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق، له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌دان چه‌كداری داعشیان له هێزه‌كانی سووریای دیموكرات وه‌رگرتووه‌ته‌وه، كه 13 چه‌كداریان ره‌چه‌ڵه‌كنامه‌ی فه‌ره‌نسییان پێبووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.