Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 10:48

ژماره‌ی قوربانییه‌کانی به‌له‌مه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌که‌‌ی مووسڵ بۆ 116 که‌س به‌رزبووه‌وه‌

ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌یاره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌‌
ژماره‌ی قوربانییه‌كانی به‌له‌مه‌ وه‌رگه‌ڕاوه‌كه‌‌ی مووسڵ بۆ 116 كه‌س به‌رزبووه‌وه‌
کوردستان TV
100%

لیوا كازم به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌رگری شارستانی له‌ لێدوانێكدا رایگه‌یاند: ته‌رمی كه‌سێكی دیكه‌ی رووداوه‌كه‌ی نوقم بوونی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵیان دۆزیوه‌ته‌وه‌، ئاشكراشی كرد كه‌ به‌م جۆره‌ تا ئێستا ژماره‌ی خنكاوه‌كانی ئه‌و رووداوه‌ بۆ 116 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌. 

لیوا كازم تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌م ته‌رمه‌ له‌ ناوچه‌ی گه‌یاره‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌‌ و باسی له‌وه‌شكرد كه‌ 33 كه‌س له‌و رووداوه‌ رزگار كراون .

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئاشكرا كردنی دۆزینه‌وه‌ی‌ ته‌رمی گه‌نجێكی دیكه‌شی راگه‌یاند‌ كه‌ هی رووداوه‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌ی موسڵ بووه‌. 

جێی ئاماژه‌یه‌ رۆژی 21ی مانگی رابردوو به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ رووباری دیجله‌ی موسڵ ژێرئاو كه‌وت و له‌ ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رنشینه‌كانی بوونه‌ قوربانی و هاوكات ماته‌مینی له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق  راگه‌یه‌ندرا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.