Erbil 10°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 11:12

حەشدی شەعبی: ئەمریکا سه‌رپه‌رشتیارى تیرۆرەو سوپای پاسدارانیش پشتیوانی عێراقییەکان بووه‌

حەشدی شەعبی: بریاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا كێشه‌كانى ناوچه‌كه‌ زیاتر ئالۆز ده‌كات
کوردستان TV
100%


ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی ڕایدەگەنێت" ئەمریكا خۆی گەورەترین خاوەنداری هێزە تیرۆریستیەكانە لە جیهانداو سوپای پاسدارانیش پشتیوانی سوپاو عێراقیەكان بووە دژی تیرۆرو له‌پێناو ئاسایشى عێراق خوێنى زۆرى به‌خشیوه‌و عێراق هه‌رگیز هاوكاریه‌كانى سوپاى پاسداران له‌بیر ناكات، بۆیە بڕیارەكەی ئەمریكا دژی ئەو سوپایە وێرانی زیاتر بۆ ناوچەكە دەهێنێت و خۆیشى به‌رپرسیایه‌تى خراپبوونى دۆخى ئه‌منى ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

به‌پێى هه‌والێكى مالپه‌رى "سومه‌ریه‌ نیوز"، ئەبو مەهدی موهەندیس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌" ئەمریكا لەسەر ڕاسپاردەی ئیسرائیل كۆمەڵێك بڕیاری دەركردووە بۆ ئاڵۆزتركردنی ناوچەكەو كێشمەكێشی هەرێمایەتی، كە دواترینیان بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران بووە".

ئەبو مەهدی موهەندیس وتیشى" جێگای گاڵتەجاریە ئەمریكا وەك گەورەترین سەرپەرشتی هێزە تیرۆریستیەكان لە جیهاندا مافی ئەوە بەخۆی بدات كه‌ كێ تیرۆریستە".

ناوبراو وتیشى" بریاره‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى سوپاى پاسداران بریارێكى سه‌رسه‌ختانه‌یه‌و كێشه‌كانى ناوچه‌كه‌ زیاتر ئالۆزتر ده‌كات ، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا خۆى پالپشت و سه‌رپه‌رشتیارى تیروره‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.