سەرۆکوەزیرانی عێڕاق عادل عەبدولمەهدی بڕیاری ناردنی ٨۱٦ ملیار دیناری پارەی فەرمانبەران و پێشمەرگەی واژوو کرد.
دکتۆر ئەحمەد سەفار ئەندامی لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێڕاق بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: بەپێی نووسراوێک کە کۆپییەکی لە لێژنەی داراییە بڕی ئەو بڕە پارەی ڕەزامەندی لێدراوە لە بەرواری ۱/۱/۲۰۱۹ هەژمار کراوە واتا هی چوار مانگە.
ڕاشیگەیاند: لە کۆی ۸۱٦ ملیار دینار بەشێوەیەکی هەمیشەیی مانگانە بڕی ٦۸ ملیار دیناری مووچەی هێزەکانی پێشمەرگەیە.
لەبارەی کاتی ناردنی پارەکە دکتۆر ئەحمەد سەفار ئاماژەی بەوەدا: سەرۆک وەزیران واژووی کردووە پێویستە بەزووترین کات ڕەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، بۆیە پێشبینی دەکەم لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو ڕەوانە بکرێت.
ئامادەکردنی - سیامەند کەریم
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.