Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 06:55

عه‌لاوی: بەهەرێم بوون چارەسەری کێشەکانی بەسرا ناکات

چوار كێشه‌ سه‌ره‌كییه‌كی عێراق ده‌خاته‌ روو
کوردستان TV
100%


سەركردەی هاوپەیمانی وەتەنییە كێشە سەرەكییەكانی عێراق لە چوار خاڵدا ده‌خاته‌روو و لەوانە گەندەڵی خراپی ئیدارەدان و دەشڵێت: بەهەرێم بوون چارەسەری كێشەكانی بەسرا ناكات.

سه‌باره‌ت به‌ پرسی به‌هه‌رێم كردنی به‌سره‌، عه‌لاوی رایدەگەیەنێت کە هێشتا چه‌مكی هه‌رێمی به‌سرا روون نییه‌.

سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌مكی هه‌رێم بۆ به‌سره‌ هێشتا ئاڵۆز و ناڕوونه‌، به‌هه‌رێمی كردنیشی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان ناكات  و رۆڵی نابێت له‌ نه‌هێشتن یان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆکارانەی کە بوونەتە دروستبوونی کێشەکان، بۆیه‌ ئێستا ئه‌وه‌ گرنگه‌ كه‌ چاره‌سه‌رێكی خێرا و ریشه‌یی بۆ ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی به‌سره‌ بدۆزرێته‌وه‌.

سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی وه‌ته‌نییه‌ ئه‌یاد عه‌لاوی له‌ تویتێكدا له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ئه‌وه‌یشی گوتووه‌، به‌ش به‌شێنه‌ و په‌ره‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و خراپ ئیداره‌دان و نه‌بوونی پلان، دیارترین ئه‌و هۆكارانه‌ن كه‌ وایانكردووه‌ بارودۆخ له‌ به‌سره‌ و سه‌رجه‌م عێراق تێكبچێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.