Erbil 7°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 07:12

به‌م زووانه‌ سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سعوودیه‌ ده‌کات

13 رێككه‌وتن له‌ نێوان ھه‌ردوو وڵاتدا واژوو ده‌كرێت
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی عێراق له‌ سعوودیه‌، قه‌حتان ته‌ھا خه‌ڵه‌ف رایگه‌یاند: به‌م زووانه‌ سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌ھدی سه‌ردانی ریاز ده‌كات.

قه‌حتان ته‌ھا خه‌ڵه‌ف له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكردووه‌ كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران، عادل عه‌بدولمه‌دی بۆ سعوودیه‌، ١٣ رێككه‌وتن له‌ نێوان ھه‌ردوو وڵاتدا واژوو ده‌كرێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌ میانی سه‌ردانی شانده‌كه‌ی سعوودیه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ بۆ به‌غدا ئه‌نجامدرا، عێراق ١٨٦ ھه‌لی وه‌به‌رھێنانی پێشكه‌ش به‌ شانده‌كه‌ی سعوودیه‌ كرد.

باڵیۆزی عێراق له‌ سعوودیه‌، قه‌حتان ته‌ھا خه‌ڵه‌ف باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ سه‌ردانه‌كه‌ی شانده‌كه‌ی سعوودیه‌ بۆ به‌غدا، سه‌ره‌تاییه‌كه‌ بۆ پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات.

قه‌حتان ته‌ھا خه‌ڵه‌ف روونشیكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م رێككه‌وتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ھه‌ماھه‌نگی عێراقی و سعوودی كه‌ له‌ ریاز واژوو ده‌كرێن، گرنگن به‌ تایبه‌تیش له‌ بواری كه‌رتی وزه‌دا و گوتی: "كه‌رتی وزه‌ گرنگییه‌كی زۆری پێدراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌رته‌كانی دیكه‌ گرنگییان پێ نه‌درێت و فه‌رامۆش بكرێن، سه‌رجه‌م كه‌رته‌كان گرنگ و ھه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌ به‌ره‌وپێش به‌رین".

ھیچ روونكردنه‌وه‌ یان زانیارییه‌ك له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌ھدی بۆ ریاز له‌ لایه‌ن سعوودیه‌ بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.