وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم ئاشكرایكرد دواتر هه‌ڵوێستی خۆیان سه‌باره‌ت بڕیار دانانی سوپای پاسدارانی ئێران له لیستی تیرۆردا له لایه‌ن ئه‌مریكاوه، راده‌گه‌یه‌نن.
محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم له به‌غدای پایته‌خت ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد سزا و گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ره‌تده‌كه‌نه‌وه و له وه‌ڵامی پرسیارێكیشدا سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له‌دژی سوپای پاسداران، رایگه‌یاند: "بڕیاره‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێنین و دواتر به‌پێی ئه‌وه هه‌نگاوێكی گونجاو ده‌هاوێژین، ئه‌مه‌ش راده‌گه‌یه‌نین".
حه‌كیم هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "وه‌ك عێراق سزا تاكلایه‌نه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران ره‌تده‌كه‌ینه‌وه".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند كه سوپای پاسدارانی ئێرانیان خستووه‌ته لیستی رێكخراوه تیرۆریستییه بیانییه‌كانه‌وه. به‌و شێوه‌یه‌ش ئیداره‌ی واشنتۆن یه‌كه‌مجاره سوپای وڵاتێك بخاته لیستی تیرۆره‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.