بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی عادل عەبدولمەھدی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لەچوارچێوەی سەردانەکەی ناوبراو بۆ تاران لەگەڵ جیگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیھانگیری کۆبووەتەوەو دووپاتیکردووەتەوە کە سەرباری ئاستەنگەکان، بەڵام پێشڤەچوونی باش لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووڵاتدا بەدی ھاتووە، ھەروەھا عێراق لە دەرەوەی سیستەمی سزاکانی سەر ئێرانە
ههر بهگوێرهی راگەیەندراوەکە لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، لەبارەی دۆسییەکانی کارەبا، گواستنەوە، ئاسانکاری بۆ گەشتکردنی ھاووڵاتییانی نێوان ھەردوو وڵات، گەشتیاری، ھاوکارییەکان لە بواری بازرگانی و بانگی گفتوگۆکراوە. لای خۆیەوە جێگری یەکەمی سەرکۆماری ئێران، ئیسحاق جیھانگیری رایگەیاندووە وڵاتەکەی لە پڕۆسەی دووبارە بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە پشتیوانی عێراق دەکات .
ئەم سەردانەی عەبدولمەهدی بۆ ئێران بە یەکەم سەردانی ناوبراو بۆ ئەو وڵاتە دادەنرێت لهو كاتهوهی وهك سهرۆك وهزیران دهست بهكاربووه، بریاریشه گەشتێک بۆ وڵاتانی هەرێمی ئەنجام بدات کە ژمارەیەک لە وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە، لەنێویاندا تورکیا و سعوودیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.