بەپێی لێدوانی قایمقامیەتی شارۆچکەی عامریەی صمود لەڕۆژئاوای عێراق هاوڵاتیانی ناوچەكە هێزە ئەمنیەکانیان لەبونی ئۆتۆمبیلێک لەسەر پردێک ئاگاداركردۆتەوە کە وەستاوەو کەسی تیانیە،
دواتر هێزە ئەمنیەکان دەچنە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێلەكە پاش پشکنین مۆبایل و کۆمەڵێک بەڵگەنامەی کەسی تیادەدۆزنەوە، دوای گەڕانێکی ورد لاشەی شۆفێرەکە دەدۆزنەوە کە دوو بلۆکی لەمل خراوەو فڕێیان داوەتە ناو رووباری فورات لە گوندی ئەلبوجاسم سەر بە قەزای عامریە صمود .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.