ئێران رێوشوێنی بەپەلە ده‌گه‌رێته‌به‌ر لە ئەگەری دروستبوونی لافاوێکی دیکە، بەهۆی زیاتر بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی کەرخەوە.
میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی وڵاتەکە بڵاویانکردەوە، رێوشوێنی بەپەلەیان گرتووەتەبەر لە ئەگەری دروستبوونی لافاوێکی دیکە لە پارێزگاکە و بەوهۆیەوە داوای چۆڵکردنی تەواوی 140 شارۆچکە و گوند ده‌که‌ن له سنوری رووباری کەرخە لە پارێزگای خۆزستان بەهۆی زیاتر بەردانەوەی ئاو لە بەنداوی کەرخەوە.
بەرپرسانی ئێران ئاماژەیان بەوەکردووە: دەبێت زیاتر لە 400 هەزار کەس ماڵەکانیان جێبهێڵن و رووبکەنە خێوەتگەکان کە لەلایەن لیژنەی فریاکەوتنی کارەساتەکانەوە بۆ بەهاناوەچوونیان ئامادەکراوە.
له درێژه‌ی ئه‌و لافاوه به‌ربڵاوانه‌ی كه ئێرانی گرتووه‌ته‌وه، ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن 6 به‌ندوای پارێزگای كوردستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له‌سه‌ریان رژاوه.
بەهۆى ئەو باران و لافاوەى لە هەفتەى ڕابردووەوە باشورى ئێران و ڕۆژهەڵاتى کوردستانى گرتووەتەوە زیاتر لە 70 کەس گیانیان لەدەستداوە و سەدان هەزار کەسیش بەهۆى ژێرئاوکەوتنى خانووەکانیانەوە ئاوارەبوون.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.