پۆلیسی دیاله ڕایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای دیاله باوكێك هه‌ستا به كوشتنی 3 منداڵی خۆی.
له گوندی خلوف ئه‌لسه‌لامی سه‌ر به ناحیه‌ی خان به‌نی سه‌عدی سه‌ر به پارێزگای دیاله، باوكێك له شیرینی خه‌ودا هه‌ستا به كوشتنی 3 ڕۆڵه‌ی خۆی.
به پێی زانیارییه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی پۆلیس، دوا به‌دوای ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنی منداڵه‌كانی، تۆمه‌تبار په‌یوه‌ندی به پۆلیسه‌وه كردووه و خۆی ڕاده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه.
پۆلیسی دیاله ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: هه‌رسێك منداڵه‌كه له ڕه‌گه‌زی نێرن و له لایه‌ن باوكیانه‌وه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه به چه‌ك كوژراون.
ڕاشیگه‌یاندووه: به پێی ڕاپۆرتی پزیشكی ئه‌و پیاوه نه‌خۆشی ده‌روونی هه‌بووه و له ژێر كاریگه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌یدا هه‌ستاوه به ئه‌نجامدانی تاوانی كوشتنی سێ كوڕه‌كه‌ی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.