ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، رایگه‌یاند" بابه‌تى لادانی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سووریا له ئارادا نه‌ماوه‌و ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه داخراوه.
وتیشی" به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌رییه و ته‌نیا گه‌لی سوریا خۆی بڕیار ده‌دات كێ وڵاته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێت و چۆن ده‌ستوورێك دابنرێت بۆ ئیداره‌ی وڵات.
رووسیاو ئێران و توركیا، له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریا و به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له كۆنگره‌ی دیالۆگی سوریا، رۆژی 31ی كانوونی دووه‌می 2018 رێككه‌وتن لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور دابنێن و ده‌ست بكرێت به داڕشتنی ده‌ستوورێكی نوێ بۆ سوریا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.