تابلۆی "دڵسۆز" یه‌كێكه له‌و تابلۆیانه‌ی كه مشتومڕێكی زۆری له وڵاتانی ناوه‌ته‌وه ، به‌تیابه‌تی له نێوان وڵاتی ئیمارات و ئه‌مریكا وسعوديا.
كارمه‌ندانی مۆزه‌خانه‌ی "لۆڤه‌ر" له ئه‌بوزه‌بی رایانگه‌یاند، تابلۆی "دڵسۆز" هی نیگاركێشی جیهانیی لیۆناردۆ داڤینچی، له‌ناكاو نه‌ما و هیچ ئاسه‌وارێكی نییه.
به‌پێی رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز"ی ئه‌مریكی، ئه‌و تابلۆیه‌ی هونه‌رمه‌ند جیهانیی، لیۆناردۆ داڤینچی وێنه‌ی كێشا به‌گرانترین كاری هونه‌ریی داده‌نرێت له مێژوودا، وابڕیاربوو ئه‌م تابلۆیه له مۆزه‌خانه‌ی "لۆڤه‌ر" له مانگی ئه‌یلوولی رابردوو نمایش بكرایه، به‌ڵام به‌بڕیارێكی ده‌سته‌ڵاتدارانی ئیمارات رێگه نه‌درا ئه‌و تابلۆیه نمایشبكرێت و كردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆزه‌خانه دواخرا بێ هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك.
رۆژنامه‌كه رایگه‌یاند: خاوه‌نی پێشووی ئه‌م تابلۆیه كه‌سێكی رووسی بوو به‌ناوی دمیتری ریبۆلۆڤلیڤ، به‌ڵام شازاده‌یه‌كی سعوودی به‌ناوی محه‌مه‌د بن فه‌رحان ئال سعوود، له پاییزی ساڵی ٢٠١٧ ئه‌و تابلۆیه‌ی كڕی به‌نزیكه‌ی ٤٥٠.٣ ملیۆن دۆلار، به‌مه‌ش بووه گرانترین كاری هونه‌ری له مێژوودا.
به بۆچوونی رۆژنامه‌كه ره‌نگه محه‌ممه‌د بن سه‌لمان، شازاده‌ی چێنشینی سعوودیه كه په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر نزیك و دۆستانه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د بن فه‌رحان ئال سعوود، به‌وهۆیه‌وه تابلۆكه‌یه به‌ناوی بن فه‌رحان كڕیوه و هه‌ر خودی محه‌ممه‌د بن سه‌لمان ئه‌و تابلۆیه‌ی هه‌ڵگرتووه و شاردویه‌تییه‌وه تا نمایش نه‌كرێت.
شایانی باسه له‌سه‌ر تابلۆییهكه باڵیۆزخانه‌ی سعوودیه له واشنتن تائێستا ره‌تیكرده‌وه هیچ لێدوانێك بدات له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
بۆ چوونی تۆژه‌ران وایه كه ئه‌و نیگاری ئه‌و تابلۆیه له ساڵی ١٥٠٠ زاینیی كێشراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.