جاڤا یه‌كێكه له باشترین زمانه‌كانی به‌رنامه‌سازی بۆ گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌پێشبردنی بواری پرۆگرامسازی، له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا زۆرێك له پرۆگرامساز و دیزاینه‌ران زمانی پرۆگرامسازی جاڤا به‌كارده‌هێنن، وه زمانی جاڤا خاوه‌نی باشترین تایبه‌تمه‌ندیه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین ڕۆژ له دوای ڕۆژ به‌كارهێنانی ئه‌م زمانه له بواری پرۆگرامسازیدا به‌رده‌وام ڕوو له هه‌ڵكشان و زیادبون ده‌كات، لێه‌ره‌دا پێنج هۆكار هه‌یه كه‌واده‌كات بۆچی جاڤا ببێته یه‌كێك له باشترین زمانی به‌رنامه‌سازی .
بۆچی جاڤا یه‌كێكه له باشترین زمانی به‌رنامه‌سازی؟
١- به‌رنامه‌سازی به‌پێی زانیاریه‌كان
بریتیه له ئاراسته‌كردنی زمانی به‌رنامه‌سازی جاڤا بۆ ئیشكردن له‌سه‌ر دیزاین و ڕوكاری پێشه‌وه‌ی پرۆژه و پرۆگرامه‌كانمان ،ئه‌مه‌ش پاڵپاشتی له سه‌رجه‌م شته سه‌ره‌تایه‌كان ده‌كات وه‌ك جیاكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاریه‌كان، بهرگتێگرتن ،هه‌ژماركردنی شێوه‌كان، داگرتنی زیاده (داونلۆد)، لادان (سرینه‌وه)، ].....هتد زمانی جاڤا واده‌رده‌كه‌وێت كه هاوشێوه‌ی زمانی"++سی" به‌ڵام له ڕاستیدا له زۆر لایه‌نه‌وه زمانی جاڤا زۆر به‌هێزتره له زمانی "++سی"ه ، بۆیه به‌هه‌مان شێوه ده‌توانین بڵێین كه زمانی جاڤا زۆر زۆر به‌هێزتره له زمانی "سی" له هه‌موو جیاكه‌ره‌وه‌كانی زمانه‌كانی پرۆگرامسازی دا، بۆیه زمانی جاڤا به زمانێكی زۆر ساده و به‌هێز داده‌نرێت له زمانه‌كانی هاوشێوه‌ی پێش خۆی.
٢-Rich API .
هۆكارێكی گه‌وره‌ی تر بۆ فێربونی جاڤا بریتیه له روكهشهكانی به‌رنامه‌ی جێبه‌جێ كردنی Rich API . وه به‌رده‌ست بوینی جاڤا بۆ دیزاینكردنی ڕوكاری پرۆژه و یان بۆ جێبه‌جێكردن و دروستكردنی به‌رنامه‌كان. ده‌توانین بڵێین كه Rich API كتێبخانه‌یه‌كی پرۆگرامسازیه كه هه‌مووئه‌و كه‌ره‌ستانه له‌خۆ ده‌گرێت كه ئێمه پێوستمان پێی ده‌بێت له كاتی دروستكردنی پرۆژه‌كانمان دا، كه ئه‌مه‌ش به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه ڕێژه‌ی ١/٥، كاره‌كانمان جێبه‌جێده‌كات له كاتی پرگرامسازی دا، وه پشتگیری ته‌كنۆلۆژیای XML ده‌كات كه وه‌كو ڕه‌گی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی داده‌نرێت بۆ ئاڵوگۆڕكردنی داتا له نێوان سیسته‌مه جیاوازه‌كان دا، كه زۆربه‌ی جار له خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌كو ApachecommonوGoogle Guava...به‌كارده‌هێنرێت و له ماوه‌ی ڕابردودا سودی ته‌واوی لێ بینراوه.
٣- جاڤا پشتگیری ده‌كرێت له‌لایه‌ن چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی كراوه‌وه.
به‌شداریكردنی به‌شێكی زۆر له دامه‌زراوه‌ی وه‌ك Google&Apache…..هتد بۆ پشتگیریكردنی زمانی پهرۆگرامسازی جاڤا هۆكارێكی تر بۆ بڵاو بونه‌وه و گه‌شه‌كردنی ئه‌م زمانه ، ئه‌مه‌ش وا له جاڤا ده‌كات ئاسانتر و خێراتر پێشبكه‌وێت له‌ڕوی ئیشپێكردن و به‌كارهێنانه‌وه، وه هه‌روه‌ها چالاكتر و كاراتر بێت بۆ پرۆگرامسازهكانی.
٤-سه‌كۆی سهربهخۆو ئازاد.
له ساڵانی وه‌ك ١٩٩٠دا، ئه‌م جیاكه‌ره‌وه‌یه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو بۆ ناساندنی و بڵاوبونه‌وه‌ی جاڤا ، ده‌كرێت بڵێن هه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی جاڤا كه دروست ده‌كرێت، به یه‌ك جار پرۆگرام ده‌كریت، به‌ڵام له هه‌مان كات دا ده‌توانێت له چه‌ندین سیسته‌می جیاوازدا ئیشی پێ بكه‌ین به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك. بۆ نمونه كاتێك به‌رنامه‌یه‌ك دروست ده‌كه‌یت ئه‌وا به‌رنامه ده‌توانیت له هه‌ریه‌كه له سیسته‌مه‌كانی وه‌ك " windows یان UINX " به‌بێ جیاوازی، ئه‌مه یه‌كێك بوو له هۆكاره‌كان كه‌وا جاڤا ببێته باشترین زمانه‌كانی به‌رنامه‌سازی.
٥-كۆمه‌ڵگایه‌كی جوان
زۆرترینن سه‌رچاوه و فۆریوم پشتگری گه‌شه‌كردن و به‌ره‌وپێشبردنی زمانی رۆگرامسازی جاڤا ده‌كه‌ن، زۆرێك له بهرنامهسازهكان كه ئه‌و سه‌رچاوانه به‌كارده‌هێنن ڕێنوینی و ئامۆژگاری و فێركاری به‌لاش و بێبه‌رامبه‌ر وه‌رده‌گرن، یاخود بڵێن وه‌ك هێلپ سه‌نته‌رێك یارمه‌تی به‌ده‌ست ده‌هێنن به‌بێ به‌رامبه‌ر له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كان بۆ نمونه سه‌رچاوه و ماڵپه‌ڕه‌كانی وه‌ك: java&stackOverflow كه زۆرترین سود و خزمه‌تیان گه‌یاندوه به هه‌وادارانی زمانی پرۆگرامسازی جاڤا.
سه‌رچاوه/ زانیاری كۆمپیوته‌ر
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.