Erbil 31°C چوارشەممە 02 ئەیلوول 15:46

تاران هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری بە "تاوانی جەنگ" وەسف دەکات

100%

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شاری "سیریک" لە باشووری ئەو وڵاتە، کە بووەتە هۆی کوژرانی 4 کەس بە "تاوانی جەنگ" هەژمار دەکرێت.

ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند: "ڕاستی ئەم جەنگە نایاساییە و ڕووخساری ڕاستەقینەی تاوانی جەنگ لە شاری سیریک بەرجەستە بوو، کاتێک ئەمریکا بە دڕندانە ئاهەنگێکی هاوسەرگیریی بۆردومان کرد." بەقایی ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتن لە ڕێگەی ئەم جۆرە هێرشانەوە دەیەوێت شکستەکانی خۆی لە جەنگ لەگەڵ ئێران بشارێتەوە.

هاوکات ڕێکخراوی مانگی سووری ئێران بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەی ئەمریکا بۆ سەر ئامادەبووانی ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە شاری سیریک لە پارێزگای هورمزگان، 4 کەس گیانیان لەدەست داوە کە منداڵێکیشیان لەنێودایە، هەروەها زیاتر لە 50 کەسی دیکەش بریندار بوون.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.