فلیمی "میسیی به‌غدا"، كورته فیلمێكی ده‌رهێنه‌ری كورد سه‌هیم عومه‌ر خه‌لیفه‌یه، له دوای وه‌رگرتنی 60 خه‌ڵاتی جیهانی، بڕیاره وه‌ك فیلمێكی درێژی سینه‌مایی به‌رهه‌مبێت، بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانیشی له‌لایه‌ن وه‌ڵاتی به‌لجیكاوه دابینكراوه.
ئه‌م كورته فیلمه له ساڵی 2012 به‌رهه‌م هات و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی جیهانی هه‌بوو و بووه خاوه‌نی 60 خه‌ڵات له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كانی جیهاندا و یه‌كێك له 10 كورته فیلمه‌كانی كورته لیستی فیلمه كاندید كراوه‌كان بوو بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی ئۆسكار وه‌ك باشترین كورته فیلم.
كورته فیلمی میسی به‌غدا بووه هۆكار كه كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه چاوی به لیۆنێل مێسی، یاریزانی یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژاردی ئه‌رجه‌نتن بكه‌وێت و ده‌زگایه‌كی به‌ریتانی هاوكاریی ماددی بۆ كۆكرده‌وه و له ئێرانیش قاچێكی ده‌ستكردی بۆ دروستكرا.
له ساڵی 2017 به‌ڕێوبه‌ڕایه‌تی سینه‌ما له به‌لجیكا، بودجه‌ی بۆ نووسینه‌وه‌ی سیناریۆی (میسیی به‌غدا) بۆ فیلمێكی درێژ ته‌رخانكرد و له‌م مانگه‌دا بودجه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه‌ی ته‌رخانكرد، كه ساڵانه ته‌نها پاڵپشتی شه‌ش تا هه‌شت پڕۆژه‌ی سینه‌مایی له‌و وڵاته ده‌كات.
ده‌رهێنه‌ری فیلم له‌گه‌ڵ ستافی به‌رهه‌مهێنانی ئاماده‌كاری بۆ به‌رهه‌مهێنانی فیلمه‌كه ده‌كه‌ن و بڕیاره له ده‌ستپێكی هاوینی ئه‌مساڵدا، له به‌لجیكاوه سه‌ردانی باشووری كوردستان بكه‌ن، بۆ دیاریكردنی لۆكه‌یشن و به‌شێك له ستافی فیلم و ئه‌كته‌ره‌كان.
بڕیاره كاری وێنه گرتنی فیلمه‌كه له ده‌ستپێكی 2020 ده‌ستپێبكات و سیناریۆی كورته فیلمه‌كه درێژ كراوه‌ته‌وه و ئه‌كته‌ری نوێ رۆڵی تێدا ده‌گێڕن.
میسی به‌غدا، باس له منداڵێك ده‌كات كه هه‌رچه‌ند خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ته، به‌ڵام حه‌ز و خولیای بۆ یاریی تۆپی پێ هه‌یه و هۆگری یاریزان لیۆنێل مێسییه.
ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌بێته دووه‌م به‌رهه‌می درێژی سینه‌مایی خه‌لیفه له دوای فیلمی درێژی سینه‌مایی (زاگرۆس) كه نۆ خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینه‌ماییه‌كاندا به‌ده‌ستهێناوه، له‌وانه خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی 44مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی گێنت له به‌لجیكا.
ئه‌و ده‌رهێنه‌ره كورده كه دانیشتووی وڵاتی به‌لجیكایه، له‌رێگه‌ی كورته فیلمه‌كانی (خاكی پاڵه‌وانان، میسی به‌غدا، و نێچیرڤانی خراپ)، زیاتر له سه‌د خه‌ڵاتی له فێستیڤاڵه سینهمایهكاندا به‌ده‌ستهێناوه و دوو له فیلمه‌كانی كاندیدی خه‌ڵاتی ئۆسكار بوونه وه‌ك باشترین كورته فیلم و ئێستا یه‌كێك له ئه‌ندامانی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلمه له ئه‌كادیمیای ئۆسكار و خاوه‌نی چه‌ندین ریكۆرده له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، عێراق و به‌لجیكا له رووی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی سینه‌ماییه‌وه.
سه‌رچاوه/ راگه‌یاندنی فیلمی سینه‌مایی "میسی به‌غدا"
دارشتنه‌وه‌ی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.