وه‌زیری كاره‌بای عێراق داوای له حكومه‌ت كردووه له ماوه‌ی دووساڵدا 20 ملیۆن دۆلار بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ی خه‌رج بكرێت و په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا-ش ده‌ڵێت: داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری كاره‌با له‌جێی خۆیدا نییه‌و بێ ئه‌زموونی وه‌زیره‌كه له بواری كاره‌با ده‌رده‌خات.
عالییه نسه‌یف له باره‌ی دواكارییهكهی وه‌زیر ده‌ڵێت: ئه‌و بره پاره‌یه‌ی وه‌زیر كاره‌با داوای كردووه، بوددجه‌ی دوو وڵاتی دراوسێی عێراقه و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌ێنێ كه كه‌رتی كاره‌با له شكسته‌وه به‌ره‌و شكست هه‌نگاو ده‌نێ.
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: هیوادارم داواكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه بۆ پێدانی ماوه‌كانی كاره‌با له‌وه‌رزی هاوین نه‌بێت.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.