Erbil 7°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 21:25

نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "واڕێش"  به‌ڕێوه‌ده‌چێت

 تایبه‌ت به‌ كه‌لتووریی گه‌لان
کوردستان TV
100%

نۆیه‌مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "واڕێش" تایبه‌ت به‌ كه‌لتووریی گه‌لان واته‌ دابوونه‌ریته‌كانی كرداریی، گوتاریی و ژینگه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت

نۆیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "واڕێش" كه‌لتووریی گه‌لان تایبه‌ت دابوونه‌ریتی كرداریی، دابوونه‌ریتی گوتاریی و دابوونه‌ریتی ژینگه‌ و به‌ هاوكاری دایره‌ی گشتیی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری پارێزگای مازه‌نده‌ران و به‌ هاوبه‌شی ڕێكخراوه‌ی سینه‌مایی وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری ئێران و هه‌روه‌ها پارێزگاریی مازه‌نده‌ران له‌ ڕۆژانی كۆتایی مانگی ئه‌پرێلی 2019 له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی پارێزگای مازه‌نده‌ران له‌ باكووری وڵاتی ئێران به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ئامانجه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "واڕێش" بریتین له‌: به‌هێزكردن و پشتیوانی له‌ به‌رهه‌م و فیلمه‌كان به‌ ناوه‌رۆكی مرۆڤناسی به‌ ته‌ركیز له‌سه‌ر بابه‌تی كه‌لتووری گه‌لان، په‌یوه‌ندیی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ چالاكڤانانی بواری كورته‌ فیلمی چیرۆكی، دیكۆمێنتاریی و ئه‌نیمه‌یشن و ناساندنی ڕوخساره‌ ئه‌خلاقییه‌كانی بواری سینه‌مای نه‌ته‌وه‌یی و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ فیلمسازانی ده‌ورووبه‌ری ده‌ریای كاسپییه‌ن و بواری شارستانییه‌تی هاوبه‌ش به‌ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی گۆڕانگارییه‌كانی نوێی له‌ نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه‌دا.

ئه‌م ڕووداوه‌ سینه‌ماییه‌ له‌ سێ به‌شی سه‌ره‌كی "پێشبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی"، به‌شی "پێشبڕكێی نێوده‌وڵه‌تی" (میراتی هاوبه‌ش) كه‌ زمانه‌كانی پارسی، میراتی هاوبه‌ش له‌ نێوان وڵاتانی ئێران، ئه‌فغانستان و تاجیكستان و ده‌ریای كاسپییه‌نیش میراتی سروشتی وڵاتانی ئێران، ئازه‌ریابجان، ڕووسیا، توركستان و قه‌زاقستان و به‌شی پێشبڕكێی "ته‌رنه‌ وا" كه‌ به‌ زمانی مازه‌نده‌رانی یانی "شنه‌ی نوێی" له‌سه‌ر بنه‌مای دابوونه‌ریته‌كانی كرداریی، گوتاریی و ژینگه‌، به‌شی "تایبه‌ت" واته‌ نمایشی فیلمه‌كان به‌ ته‌وه‌ریی جه‌نگه‌ڵه‌كانی هیركانی، به‌شی "ڕێزلێنانی فیلمسازێك"، به‌شی "چاوخشاندنێك به‌ فیلمه‌كانی مرۆڤناسی پارێزگای گیلان"، به‌شی "چاوخشاندن به‌ فیلمه‌كانی مرۆڤناسی وڵاتی ئازه‌ربایجان"، به‌شی "ڤۆركشۆپی فێركاریی" و هه‌روه‌ها به‌شی "توێژینه‌وه‌یی و كه‌لتووریی" به‌ڕێوه‌ده‌چێت

ته‌وه‌ر و بابه‌ته‌كانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "واڕێش" بریتین له‌:   

1 ـ دابوونه‌ریتی كرداریی: كه‌ بریتین له‌و فیلمانه‌ی به‌ ناوه‌رۆكی دابوونه‌ریته‌كان، ئایینه‌كان، كرده‌وه‌، جه‌ژنه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بییه‌كان، كرده‌وه‌ و دابوونه‌ریته‌كان، یارییه‌كانی گه‌لان و ...  

2 ـ دابوونه‌ریتی گوتاریی: كه‌ بریتین له‌و فیلمانه‌ی به‌ ناوه‌رۆكی چیرۆكیی گه‌لان، چیرۆكه‌ ئه‌خلاقییه‌كان، ئه‌ڤیندارانه‌، لالاییه‌كان، گۆرانییه‌كان، شینگێڕیی، مێلۆدییه‌كان، پارچه‌ هه‌ڵبه‌سته‌كان، شێعری خۆماڵی، ئه‌فسانه‌ی دێرین و مه‌ته‌ڵ  .

3 ـ دابوونه‌ریتی ژینگه‌: كه‌ بریتین له‌و فیلمانه‌ی به‌ ناوه‌رۆكی شارسازی خۆماڵی، شێوازیی به‌رهه‌مهێنان له‌ ژیانی كشتووكاڵ، مه‌ڕووماڵات، ماسی گرتن و وه‌به‌رهێنان له‌ جه‌نگه‌ڵه‌كان، پیشه‌ی ده‌ستی و ده‌ستكرده‌كان، جلووبه‌رگ، كه‌لتووریی چێشتی خۆماڵی بازاڕ و ئاڵووگۆڕیی.

ئا/ مه‌نسوور جیهانی

 دارشتنه‌وه‌ی/ كامران

سینه‌ما

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.