حشدی شەعبی وەڵامی لێدوانەكانی ئەیاد عەلاوی سەركردەی ئیئتیلافی نیشتیمانی دایەوە كە رایگەیاندبوو 2 هێزی حشد و 2 سوپا لە عێراق بوونیان هەیە كە پێویستیمان پێ نییە .
لە وەڵامدا معین كازمی سەركردە لە هێزەكانی حشد رایگەیاند كە ئەو لێدوانانەمان لە مێژە بیستووە ، ئەوە قسەی ئەو كەسانەیە كە هیچیان لە هەگبەدا نەماوە ، هەر كاتێك پێشكەوتنێك دەبینن ، هەوڵ دەدەن ئەو پێشكەوتنە و ئەو دەستكەوتە بچووك بكەنەوە و روونیشیكردەوە كە حشدی شەعبی لە لایەن گەلی عێراقەوە پیشوازی و پشتگیری دەكرێت .
تەئكیدیشی كردەوە كە یەك هێزی حشد و یەك هێزی سوپای عێراقی هەن ، حشدیش پشتیوانی سوپایە و ئەو لێدوانەی عەلاوی زۆر نامۆیە و راست نییە .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.