Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:31

تورکیا.. به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌کان هه‌ده‌په‌ 8 سه‌رۆک شاره‌وانی بردۆته‌وه‌

هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌شداری له‌سه‌دا 83.88ی ده‌نگده‌ران به‌ڕێوه‌چوو
توركیا.. به‌ پێی ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كان هه‌ده‌په‌ هه‌شت سه‌رۆك شاره‌وانی بردۆته‌وه‌
کوردستان TV
100%

دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌ نۆزده‌یه‌مین هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا به‌ به‌شداری 12 پارتی سیاسیی و به‌شداری له‌ سه‌دا 83.88ی ده‌نگده‌ران به‌ڕێوه‌چوو. 

به‌ پێی ئه‌نجامی به‌رایی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئاكه‌په‌ به‌ به‌ده‌ستهێنانی زیاتر له‌ 45ی له‌ سه‌دی ده‌نگه‌كان توانی ببێته‌ براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ دوای ئه‌ویش جه‌هه‌په‌ سه‌دا 30.24 و ئیی پارتی 7.37 و مه‌هه‌په‌ 6.67 و هه‌ده‌په‌ش سه‌دا 4ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنن. 

به‌پێی ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ئاكپارتی 40 سه‌رۆك شاره‌وانی، جه‌هه‌په‌ 20 سه‌رۆك شاره‌وانی، هه‌ده‌په‌ 8 سه‌رۆك شاره‌وانی، مه‌هه‌په‌ 12 سه‌رۆك شاره‌وانی و پارتی كۆمۆنیستیش 1 سه‌رۆك شاره‌وانییان بردووەته‌وه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.