Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 08:40

کاردانەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌رامبه‌ر نقومبوونی کەشتییە گەشتیارییه‌که‌ی مووسڵ

تیمەکانمان بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی قوربانییەکان
کاردانەوەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی به‌رامبه‌ر نقومبوونی کەشتییە گەشتیارییه‌كه‌ی مووسڵ
کوردستان TV
100%

دەزگای خێرخوازیی بارزانی له‌ په‌یامێكدا به‌رامبه‌ر نقومبوونی کەشتییەکی گەشتیاری له‌ مووسڵ كاردانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند و تیایدا هاتووه‌:

رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی 21ی 3ی 2019 کە ھاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی ساڵی نوێی کوردی، کەشتییەکی گەشتیاری بە ھەڵگرتنی زیاتر لە 250 کەس لەناو رووباری دیجلە لە پارێزگای نەینەوا ژێرئاو کەوت و بەھۆی ئەو رووداوەوە نزیکەی 200 کەس گیانیان لەدەستدا. 

ئەم رووداوە کاردانەوەی جیھانی لێکەوتەوە و حکومەتی عێراق ماتەمینی گشتی بەھۆی رووداوەکەوە راگەیاند، لە نێو قوربانییانی ئەم رووداوە ژن و منداڵیش ھەن. 

ھۆکاری نقومبوونی ئەم کەشتیە بۆ بەرزبوونەوەی ئاوی رووباری دیجلە و زۆری بارانبارینی ئەم دوایەوە بووە و ھەروەھا زۆری ژمارەی سەرنیشنانی کەشتییەکە یەکێکی دیکەیە لە ھۆکاری نقوومبوون و درووست بوونی ئەم کارەساتە گەورەیە. 

لە رووداوەکەدا تیمەکانی فریاکەوتن بەھۆی زۆری ژمارەی قوربانییانەوە سەرکەوتوو نابن لە رزگارکردنی ژمارەیەکی زۆری خەڵک و لە ئەنجامدا زۆربەی سەرنشینانی کەشتییەکە گیان لەدەست دەدەن.  

لە دوای رووداوەکە گەڕان بەدوای قوربانیاندا بەردەوامە و ھەتا ئێستا نزیکەی 120 تەرم دۆزراونەتەوە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 60 تەرمی دیکە لە ئاوەکەدا مابنەوە و چوار تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دوای تەرمی قوربانیانی کارەساتەکەی موسڵدا دەگەڕێن.

دوای کارەساتی ئەم دواییەی موسڵ کە بەھۆیەوە نزیکەی 200 کەس بوونە قوربانی و ژێر ئاو کەوتن، 4 تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی راسپێردران کە بەدوای تەرمی ژێر ئاو کەوتوواندا بگەڕێن. 

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێکكه‌وتی 31ی 3ی 2019 بەپێی لێدوانی سەرچاوە فەرمییەکان ھەتا ئێستا 120 تەرم لە ئاوی رووباری دیجلەدا دۆزراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت زیاتر لە ٦٠ تەرمی دیکە لە ئاوی رووبارەکەدا مابێتەوە. 

بۆ ئەو مەبەستەش دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە ئامادەبوونی بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگا لە شوێنی رووداوەکە، چوار تیمی غەواسی ئامادەکرد بە دوای تەرمە بەجێماوەکاندا بگەڕێن. 

تیمەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەردەوامن لە گەڕان بە دوای تەرمی قوربانییەکان و بەھۆی ساردی ئاوەکە و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە رووباری دیجلە پڕۆسەی گەڕان خاوتربووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.