Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:04

داعش گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێکی پۆلیسی فیدرال و چه‌کدارێکی حه‌شدی ھۆزه‌کانی کوشت

له‌هێرشێكدا بۆ سه‌ر كاروانێكی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان
کوردستان TV
100%

له‌هێرشێكی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر كاروانێكی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان ، گه‌وره‌ ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی فیدرال و چه‌كدارێكی حه‌شدی ھۆزه‌كان كوژران.

نه‌قیب سه‌عد محه‌مه‌د ، ئه‌فسه‌ر له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی سه‌ڵاحه‌ددین، رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌ك تیرۆریستی داعش ھێرشیانكردووه‌ته‌ سه‌ر كاروانێكی ھێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ قه‌زای به‌له‌د باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین.

به‌ گوته‌ی نه‌قیب سه‌عد له‌ ئاكامی ھێرشه‌كه‌دا، فه‌رمانده‌ی فه‌وجی سێی پۆلیسی فیدرال، رائید عه‌باس موسه‌وی له‌گه‌ڵ چه‌كدارێكی حه‌شدی ھۆزه‌كان كوژراون و پۆلیسێكی دیكه‌ برینداربوو.

شایانی باسه‌ به‌م دواییانه‌ جموجۆڵی رێكخراوه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ سنوروییه‌كان له‌گه‌ڵ سووریا زیادیكردووه‌.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئه‌نادۆڵۆ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.