ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ڕایگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و بارانه زۆره‌ی ناوچه‌كانی باكووری سووریا، به هه‌زاران خێوه‌تی ئاواره‌كان له پارێزگاكانی حه‌له‌ب و حه‌ما و ئیدلب و ده‌وروبه‌ری شاری لازقییه ژێر ئاو كه‌وتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئه‌و په‌نابه‌رانه تاوه‌كو ئێستا به‌هۆی خراپی بارودۆخ له ژیانێكی كاره‌ساتباراویدا ده‌ژین له هه‌موو بواره‌كانی ژیان.
گوتیشیان به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان به‌ره‌ی نوسره و گرووپه‌كانی تر له ناوچه‌ی تامنه بووه هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاران هاووڵاتی و ئێستاش به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌وا و بارینی بارانی به‌خوور زۆربه‌ی خێوه‌ته‌كان ڕووخاوه و خاوه‌نه‌كانیشیان بێ شوێن ماونه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆیه داوا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین هه‌رچی زووه به‌هانایانه‌وه بچن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.