Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 07:56

محه‌مه‌د حه‌لبوسی: بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا گه‌ره‌نتییه‌ بۆ پاراستنی عێراق

كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێ، بوونی ئه‌مریكا گه‌ره‌نتییه‌ بۆ پاراستنی عێراق له‌ تیرۆریستان و پێشنیاری هه‌ندێك فراكسیۆنی په‌رله‌مانی بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كۆتایی پێ هاتووه‌.

محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ دیدارێكیدا له‌ باڵیۆزخانه‌ی عێراق له‌ واشنتن رایگه‌یاند: له‌ نێوان هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیییه‌كه‌ی عێراق و حیزبه‌كان كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراقدا هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها گوتی: داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌م قوناغه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی تیرۆریستانه‌.

شایانی باسه‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ حه‌لبوسی به‌سه‌ردانێك له‌ ئه‌مریكایه‌و  چه‌ندین دیدارو كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجام داوه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.