Erbil 15°C شەممە 18 ئایار 09:35

حه‌لبووسی داوای لێخۆشبوونی سێ ساڵی دیکه‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌کات بۆ کڕینی کاره‌با له‌ ئێران

حه‌لبووسی: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوونه‌كه‌ یارمه‌تییه‌كی دارایی ده‌بێت بۆ عێراق
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان عێراق كه‌ سه‌ردانی واشنتنی كردووه‌، داوای له‌ ئه‌مریكا كرد لێخۆشبوون بۆ وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رچاو بگرێت تا به‌غدا بتوانێ بۆ ماوه‌ی 3 ساڵی دیكه‌ كاره‌با له‌ ئێران بكڕێت.

حه‌لبووسی له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی لێخۆشبوونه‌كه‌ یارمه‌تییه‌كی دارایی ده‌بێت بۆ عێراق تا بتوانێ به‌هێواشیی كاره‌بای خۆی به‌رهه‌م بهێنێت و دواتر له‌م بواره‌دا سه‌ربه‌خۆ ببێت.

سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌مباره‌یه‌وه‌ وتی: ئه‌گه‌ر ماوه‌ی ئه‌م لێخۆشبوونه‌ درێژ بكرێته‌وه‌ به‌ڵكو بتوانین شایه‌تی عێراقێك بین كه‌ توانیویه‌تیی دوای سێ ساڵ له‌ بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بادا بگاته‌ ئاستی سه‌ربه‌خۆیی.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ڕه‌نسا

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.