Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:38

رۆژنامه‌ی بلومبێرگ: ئه‌گه‌ر تورکیا سیسته‌می ئێس 400 له‌ رووسیا بکڕێت ئه‌مریکا سزای ده‌دات

چاووش ئۆغڵو: ئه‌نقه‌ڕه‌ هێشتا پێداگره‌ له‌سه‌ر كڕینی سیسته‌می ئێس 400 له‌ رووسیا
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی بلومبێرگ له‌ راپۆرتێكدا باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌نقه‌ڕه‌ گرێبه‌ستی كڕینی سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی ئێس 400 له‌ رووسیا بكڕێت، بارودۆخی پڕ له‌ قه‌یرانی ئابووریی ئه‌م وڵاته‌ زیاتر ده‌هه‌ژێت و ئه‌م گرێبه‌سته‌ سزای ئه‌مریكایشی به‌دواوه‌ ده‌بێت.

ئه‌مریكا چه‌ندین ساڵه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی توركیا سیسته‌می ئێس 400 له‌ رووسیا بكڕێت، وێڕای ئه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مانگی دیسه‌مبه‌ری ساڵی رابردوو به‌ ئه‌نجومه‌نی پیرانی راگه‌یاند كه‌ پێشنیاری به‌ توركیا كردووه‌ تا سیسته‌می به‌رگریی موشه‌كیی پاتریۆت ئه‌مریكیی بكڕێت، تا به‌ڵكو توركیا هانبدات ده‌ست له‌ كڕینی سیسته‌می ئێس 400ـی رووسیی هه‌ڵگرێت.

له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌  مه‌ولود چاووش ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا رایگه‌یاندووه‌: ئه‌نقه‌ڕه‌ هێشتا پێداگره‌ له‌سه‌ر كڕینی سیسته‌می ئێس 400 له‌ رووسیا به‌ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی سیسته‌می وڵاته‌كه‌مان و ئامانجمان ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ به‌ وڵاتێكی دیكه‌ی بفرۆشین، هه‌ر بۆیه‌ ته‌گه‌ره‌ خستنه‌ سه‌ر رێگه‌ی ئه‌م گرێبه‌سته‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ به‌ پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌زانین.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.