Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:42

پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ سه‌رانسه‌ری تورکیا ده‌ستیپێکرد

له‌ 32 پارێزگا
کوردستان TV
100%

ده‌نگده‌ران له‌ ٣٢ پارێزگای توركیا له‌ كاتژمێر ٠٧:٠٠ه‌وه‌ و له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ش له‌ كاتژمێر ٠٨:٠٠ه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی ده‌نگدان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ خۆجێیه‌كانی ٣١ی ئاداردا، چوونه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان.

له‌ پارێزگا گه‌وره‌كان سه‌ره‌تا پسوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی گه‌وره‌ پارێزگا، دواتر پسوله‌كانی هه‌ریه‌ك له‌ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا و موختاره‌كان و له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ش پسوله‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پارێزگا و موختاره‌كان ده‌ژمێردرێن و جیاده‌كرێنه‌وه‌

له‌و پارێزگایانه‌ی كه‌ پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ نێوان كاتژمێر ٠٧:٠٠-١٦:٠٠ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ر له‌ كاتژمێر ١٦:٠٠ و له‌ پارێزگاكانی دیكه‌ش به‌ر له‌ كاتژمێر ١٧:٠٠ ده‌ست به‌ ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان ناكرێت.  

ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نانه‌ت سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی نێو لیستی ده‌نگدان، ده‌نگه‌كانیان دابێت، سندوقه‌كان به‌ر له‌ كاتی ته‌واوبوونی پڕۆسه‌كه‌ ناكرێنه‌وه‌. به‌ر له‌ هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی رووماڵكردن له‌ لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كان راناگه‌یه‌ندرێن.

سه‌رچاوه‌ / ئه‌نادۆڵۆ

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.