رۆژی یەکشەممە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێت.
بڕیارە سبەی یەكشەممه دەنگدەرانى تورکیا و باکوری کورستان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆکى شارەوانى شارو شارۆچکەکان، روو لە بنکەکانى دەنگدان دەکەن و وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتەش ڕێوشوێنی ئەمنی توندی گرتووەتەبەر.
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا، هەر دەنگدەرێك چوار دەنگ دەدات و هەموو دەنگەكانیشی دەخرێتە یەك زەرف، بە جۆرێك كاغەزە رەنگ سپییەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكی شارەوانییە گەورەكانی توركیایە كە ژمارەیان 30 شارەوانییە، هاوكات كاغەزە رەنگ پرتەقاڵییەكە بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییە گشتییەكانە و كاغەزە شینەكە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی شارەوانییەكانی ترە كە ژمارەیان 51 شارەوانییە، كاغەزە زەردەكەش بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانییەكانە.
ژمارەى دەنگدەران نزیکەى 57 ملیۆن کەس دەبێت و 13 پارتى سیاسیش بە نزیکەى نیو ملیۆن کاندیدەوە کێبڕکێ دەکەن لەسەر وەرگرتنى پۆستى سەرۆکى شارەوانییەکان.
پرۆسەكە لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی توركیا كە زۆرینەی پارێزگاكانی باكوری كوردستان لە خۆدەگرێت، لە كاتژمێر 7 ی بەیانی دەستپێدەكات و كاتژمێری 4 ی پاشنیوەڕۆ كۆتایی پێدێت، بهڵام ههندێ له میدیاكان باس لهوه دهكهن، لە ناوچەكانی رۆژئاوای توركیا كاتژمێر 8 ی بەیانی دەنگدان دەستپێدەكات و كاتژمێر 5 ی پاشنیوەڕۆ كۆتایی دێت.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.