هێزە ئەمنیەكانی عێراق، هاوڵاتیەك دەستگیر دەكەن كە لە ماڵەكەی خۆیەوە بۆری هەناردەی نەوتی كونكردووە و ڕۆژانە دەیان بەرمیل نەوتی دەركردووە لە بازاڕ بە 25 دۆلار فرۆشتویەتی.
له بهیاننامهی هێزە ئەمنیەكانی عێراقدا هاتووه، ئەو هاووڵاتیە لە پارێزگای زیقار لەو بۆریەی كونی كردووە ڕۆژانە 12 بەرمیل نەوت دەرهێناوە و دوای 5 مانگ لەو كارەی ئاشكرا كراوە.
هەندێك لە چالاكوانانی فەیس بوك پێان وایە حكومەت دەزە بچوكەكان دەستگیر دەكات بەڵام دەستەوسانە لە ئاست ئەو حیزبانەی رۆژانەش بە دەیان ملیۆن دۆلار لە داهاتی نەوت دەبەن.
داڕشتنهوهی: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.