سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌به‌رگری شارستانی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرای كردووه كه ته‌رمی دوو كه‌سی دیكه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له رووداوی نقووم بوونی كه‌ڵه‌كه‌كه‌ی موسڵ له رووباری دیجله وون ببوون.
سه‌رچاوه‌كه به ماڵپه‌ڕی رووسا ئه‌لیۆمی راگه‌یاندووه: ته‌رمی كه‌سی یه‌كه‌م به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نزیك شارۆچكه‌ی حه‌مام عه‌لیل دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی دووه‌میشیان له نزیك پرۆژه‌ی ئاوی سه‌ڵاحییه له حه‌مام عه‌لیل دۆزراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: تیمه‌كان تا ئێستا له‌گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی وون بووه‌كان له رووباری دیجله و پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین به‌رده‌وامن.
رۆژی پێنجشه‌ممه 21-3-2019 به‌له‌مێك له دورگه‌یه‌كی گه‌شتیاری شاری موسڵ له‌روباری دیجله ژێرئاوكه‌وت و به‌پێی دواین ئامار له روداوه‌كه‌دا زیاتر له 120 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و تا ئێستاش ژماریه‌ك هاووڵاتی بێ سه‌روشوێنن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.