Erbil -1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 07:45

ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریکا به‌پڕۆژه‌ یاسایه‌ک ڕێگری ده‌کات له‌ ڕاده‌ستکردنی فرۆکه‌ی F35به‌ تورکیا

4 ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیران پڕۆژه‌كه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌
کوردستان TV
100%


ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا پڕۆژه‌ یاسایه‌کیان پێشکه‌ش کردووه‌  ڕێگری ده‌كات له‌ راده‌ستكردنی فرۆكه‌ی ئێف سی و پێنج به‌ توركیا .

چوار ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریکا پڕۆژه‌ یاسایه‌کیان پێشکه‌ش کردووه‌ بۆ رێگریکردن له‌ راده‌ستکردنى فڕۆکه‌ى جه‌نگى ئێف  سی و پێنج به‌ تورکیا به‌ پاساوى کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ئێس چوارسه‌دله‌ روسیا، هه‌روه‌ها چوار ئه‌ندامه‌که‌ دوانیان سه‌ر به‌ دیموکراته‌کان و دوانیشیان  سه‌ر کۆمارییه‌کان له‌ پڕۆژه‌ یاساکه‌یاندا له‌ ژێر ناوى "یاساى پاراستنى گۆڕه‌پانى ئاسمانى ناتۆ" ئاماژه‌یان به‌وه‌کردووه‌ که‌ تا ئه‌نقه‌ره‌ پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه‌ له‌ کڕینى سیسته‌مى به‌رگرى ئاسمانى ئێس چوارسه‌د هیچ فڕۆکه‌یه‌کى جه‌نگى ئێف سی و پێنج ى له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ راده‌ست ناکرێت.

 شیاوی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌یكا داواى ئه‌وه‌شیان کردووه‌ پێدانى فڕۆکه‌ى له‌و جۆره‌ به‌ تورکیا، یه‌کێتیى هاوپه‌یمانێتیى ناتۆ ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و کاریگه‌رى خراپ ده‌کاته‌ سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنى هێزه‌کانى ئه‌مریکا .

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.